KDC

زیانەگوماناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا

بە چاوپۆشی لە ڕاگەیاندنەکانی مۆسکۆ لەسەر ژمارەی کوژراوانی جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکراینا، تا ڕادەیەکی ڕاستەقینەی زیانە مرۆییەکانی سوپای ڕووسیا بە ئەستەمی دەمێنێتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، دانی بەوەدا نا کە 498 سەربازی ڕووسیا لە شەڕدا کوژراون و، 1500 سەربازیش برینداربوون، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە، کە تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژ شەڕکردن.

بەڵام ڕەخنەگران لە ناوەوە و دەرەوەی ڕووسیا، باس لەوە دەکەن کە کەسایەتییە فەرمییەکانی حکوومەت دەبێت بە گومانەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکرانی، لەو کاتەوە بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ڕووسیا 10، یا 20، یان تەنانەت 30 جار زیاتر زیانی بەرکەوتووە، کە لەلایەن مۆسکۆوە ڕاگەیەندراوە.

___

ئاماری سوید، مەترسی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی دوو پارێزگای راگەیاند

KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداری ”رۆژی نزای نیشتمانی” کرد

Harmn

لە سێناتی فەرەنسا پێشوازی لە بەڕێز شفا بارزانی کرا

Harmn