KDC

زیانەگوماناوییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا

بە چاوپۆشی لە ڕاگەیاندنەکانی مۆسکۆ لەسەر ژمارەی کوژراوانی جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکراینا، تا ڕادەیەکی ڕاستەقینەی زیانە مرۆییەکانی سوپای ڕووسیا بە ئەستەمی دەمێنێتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئازاردا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، دانی بەوەدا نا کە 498 سەربازی ڕووسیا لە شەڕدا کوژراون و، 1500 سەربازیش برینداربوون، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە، کە تەنیا لە ماوەی 10 ڕۆژ شەڕکردن.

بەڵام ڕەخنەگران لە ناوەوە و دەرەوەی ڕووسیا، باس لەوە دەکەن کە کەسایەتییە فەرمییەکانی حکوومەت دەبێت بە گومانەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکرانی، لەو کاتەوە بانگەشەی ئەوەیان کردووە، کە ڕووسیا 10، یا 20، یان تەنانەت 30 جار زیاتر زیانی بەرکەوتووە، کە لەلایەن مۆسکۆوە ڕاگەیەندراوە.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە 38 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا

Harmn

بۆچوونی ئارێز داراپور لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC