KDC

ئەڵمانیا: سزای زیندانی کردنی سێ ساڵ بۆ هەر کەسێکی داناوە پیتی Z بەم شێوە بەکار بێنێت 

ویلایەتەکانی باڤاریا و ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا، ڕایانگەیاند، هەر جۆرە بەکارهێنانێکی پیتی Z، کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بەکاردێت، لە داگیرکردنی ئۆکرانیادا، سزا دەدرێت بە پێبژاردن و زیندانی کردن.

هەر کەسێک لەکاتی خۆپیشانداندا، پیتی Zبەرزبکاتەوە، یا ئوتۆمبێل، یان بینا، وەک دەربڕینی پشتیوانی بۆ جەنگی ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سزای سێ ساڵ زیندانیکردن، یا پێبژاردن دەدرێت.

بۆریس پیستوریوس، وەزیری نێوخۆی ساکسۆنی خواروو گوتی: “بۆ من ناتێگەیشتنە کە چۆن ئەم پیتە لە وڵاتەکەمان لە چوارچێوەی تەحەمولکردنی ئەو تاوانەدا بەکار بهێنرێت”.

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی چەند دیدارێک و چاوپێکەتنی سازکرد

Harmn

هەزاران کتێبی فێربوونی زمانی کوردی گەیاندراونەتە قوتابخانەکانی دیاسپۆرا

Harmn

ئاژانسی ئەوروپا: تا مانگی ئاب ژمارەی تووشبوان بە کۆرونا پێنج ھێندە زیاد دەکات

KDC