KDC

قەیرانی ئابوری و بێکاری کێشەیەکی زۆری بۆ کوردانی باکوور دروستکردووە

سەرباری کێشەی سیاسی ،بەگوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی ئەم دواییە، 76٪ ی کوردانی باکوور، ئابووری بە کێشەی یەکەمی تورکیا دەزانن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی دیاربەکر، (ئامەد)، لە 16 شاری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستان، توێژینەوەی مەیدانی لەسەر ڕەوتی دەنگدەران ئەنجامداوە.

76.3٪ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە “پێتوایە کێشەی یەکەمی ئەولەوییەتی تورکیا چییە”؟ بە زۆری وەڵامی “قەیرانی ئابووری، بێکارییان” داوەتەوە.

هەروەها پرسیار لە گرووپێکی توێژینەوەکان کراوە، کە ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستە لە هەلومەرجی ئێستادا. لەسەدا 64.9ی وەڵامدەرەوەکان وەڵامیان بە بەڵێ دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داوەتەوە.

بە بەراورد بە پێوانەکانی کانوونی یەکەمی 2021، ڕێژەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بەوە نییە کە پارتی گەلان دادەخرێت زیادی کردووە.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە “ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنێکی گشتی ئەنجام بدرێت، بە چ لایەنێک دەنگ دەدەن”؟ 45.6٪ ی وەڵامدەرەوەکان گوتیان دەنگ بە هەدەپە دەدەن، 17.5٪ بۆ ئاکەپە، 9.6٪ بۆ پارتی گەلی کۆماری، 8.2٪ بێ دەنگن، 8٪ دەنگ نادەن.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان پتر لە 3000کۆچبەر پارساڵ لە گەشتیان بۆ ئەوروپا لەدەریاوە بێسەروشوێنن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

KDC

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێراق بە تاوانی فرۆشتنی چەک دەرچووە

Harmn