KDC

نزیکەی ١٠٠ وڵات کۆرۆنای جۆری دەلتای لێ بڵاوبووەتەوە

رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێ، جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئێستا لە  98 وڵاتی جیهان تۆمارکراوە  و بەخێرايی بڵاودەبێتەوە.

تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندرووستی جيهانی رايگەياند، کە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤايرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی رابردوو لە هيندستان سەريهەڵدا، بەردەوام لە گەشەکردندايە و شێوەی خۆی دەگۆڕێ، هەربۆيە بەردەوام پێويستی بە هەڵسەنگاندنی تەندرووستی گشتی هەيە.

سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە لەو وڵاتانەی کەمتر ڤاکسينی کۆرۆنايان پێگەيشتووە و، ئەوانەی گرفتی خراپی سيستمی تەندرووستيان هەيە، بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسەکە زياترە، بەڵام تا ئێستا هيچ وڵاتێک بەدوور نييە لەو مەترسييە.

تێدرۆس ئادهانۆم ئاماژەی بەوەشکردووە. ئەو جۆرەی کۆرۆنا یەکەمجار لە هیندستان تۆمار کرا، خێراتر بڵاودەبێتەوە و بەردەوامیشە لە تەشەنەسەندن.

___

پۆڵەندا: تەرمی کۆچبەرێک دەدۆزرێتەوە 

KDC

ناوەندەکانی سویسرا بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ماڵی کوردستان دەکەن

Harmn

ئیسرائیل دوایین زیندانی هەڵهاتووی دەستگیر کردەوە

KDC