KDC

قەیرانی ئابوری و بێکاری کێشەیەکی زۆری بۆ کوردانی باکوور دروستکردووە

سەرباری کێشەی سیاسی ،بەگوێرەی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکی ئەم دواییە، 76٪ ی کوردانی باکوور، ئابووری بە کێشەی یەکەمی تورکیا دەزانن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی دیاربەکر، (ئامەد)، لە 16 شاری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستان، توێژینەوەی مەیدانی لەسەر ڕەوتی دەنگدەران ئەنجامداوە.

76.3٪ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە “پێتوایە کێشەی یەکەمی ئەولەوییەتی تورکیا چییە”؟ بە زۆری وەڵامی “قەیرانی ئابووری، بێکارییان” داوەتەوە.

هەروەها پرسیار لە گرووپێکی توێژینەوەکان کراوە، کە ئایا هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستە لە هەلومەرجی ئێستادا. لەسەدا 64.9ی وەڵامدەرەوەکان وەڵامیان بە بەڵێ دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، داوەتەوە.

بە بەراورد بە پێوانەکانی کانوونی یەکەمی 2021، ڕێژەی ئەو کەسانەی باوەڕیان بەوە نییە کە پارتی گەلان دادەخرێت زیادی کردووە.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە “ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنێکی گشتی ئەنجام بدرێت، بە چ لایەنێک دەنگ دەدەن”؟ 45.6٪ ی وەڵامدەرەوەکان گوتیان دەنگ بە هەدەپە دەدەن، 17.5٪ بۆ ئاکەپە، 9.6٪ بۆ پارتی گەلی کۆماری، 8.2٪ بێ دەنگن، 8٪ دەنگ نادەن.

___

پرۆفایلی مەسعوود ئۆزیل

Harmn

دوای 8 ساڵ هەڵاتن لە سوید، تۆمەتبارێکی تاوانێکی کوشتنی ناخهەژێن لە کەرکووک دەستگیرکرا

Karzan

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کوردانی دانیشتوی سوید دەکات

Harmn