KDC

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

میسی کە لە مێژە باس لە پڕۆسەی ڕۆیشتنی لە بەرشلۆنە کراوە و، یاری بۆ یانەی PSG دەکات، وەک باڵیۆزی براندی جیهانیSocios.com ڕاگەیاندرا.

میسی کە هەمان ئاستی ئارەزوومەندانەی لە یانە نوێکەی نەبووە، ئەمجارە کێشەیەکی جیاوازی بۆ هاتە پێش، لیونێل میسی یاریزانی تۆپی پێی بەناوبانگی جیهانی، لەگەڵ ماڵپەڕی Socios.com کە پلاتفۆڕمی کارلێکردنی هەوادارانە، هەماهەنگی ڕاگەیاند.

میسی بەشدار دەبێت لە چەندین هەڵمەتی ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی لە ژێر ئەم ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئەم ماڵپەڕە.

بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، لیونێل میسی وەک باڵوێزی براندێکی جیهانی ماڵپەڕی Socios.com بە 400 ملیۆن شوێنکەوتووی خۆی دەناسێنێت.

میسی بەشداری لە چەندین هەڵمەتی ڕاهێنان دەکات، کە یەکەمجار بە کەمپەینی ناساندنی براندی Socios.com دەست پێ دەکات.

___

شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ڕوو لە ئەمەریکا دەکات

nusar1

ڕوسیا موشەکی ناوەکی بڵاودەکاتەوە

nusar1

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی

nusar1