KDC

ئەهریمەن


‌ ‌ شیعری لەتیف عومەر
لەسەر گەڵای
پەلکە توتنێک
ناوی خوایەکی لەسەر بوو
ئەهریمەنی
دەشت و نشێوی وڵات بوو
هەرتەنافێ
بە حوکمی خوا کەلەسەری
ئادەمێکی بەمروەتی
شکۆداری ، پیا هەڵواسرێ
بۆنەریەتی یاسا قولی٭
لەسەر پەڵەی
زەوییەکی ڕاخراوی گوڵەگەنم
دەستی ڕەشی
فریشتەیەکی ڕەشتاڵە
لەسەری بوو
بەحوکمی نێراوی خوای ڕەش
لەخواروە سەری مرۆڤ
دروێنەکەن
ژنەکانمان
سەپانی کۆڵ کێشی گەورەی
ڕەش زەمانبن
کیژۆڵەکان
سەما سازی دیوەخانی
پاش نوێژی ئەهریمەنی
ئاو خوێن بن .
لەسەر چرپای
هەر نەخۆشێک
لەنەخۆشخانەی هەژاران
سیمای خوای هەژار کوژەی
لێ ئەبینرا
بەگفتی سیمای‌هەوری سیا
لافاوی مەرگ بهاژێنێ
هەژاری پێخاوس بکات
کراسی بوک داماوان داماڵێ
با، تاوی زوڵمی خوا
لە ئەهریمەنی خۆیا هەرداگیرسێ
کێو بێ بەفر سپی ئەبێ
باران بێ لافاو ڕەهێڵەی خۆی
ئەبارێنێ
هەموو گەلم بە ئەنفال بێ
نیشتمانم بۆمبا ڕێژ و
بارانی کییمیا بێ
گەلم هەر ئەژی و خاکم سەوزو
پڕ نێرگزو گوڵە بەیبوون
گەشتر ئەبێ
من بمێنم یا نە مێنم
خوری هیوای هەرتیا هەڵ دێ .

بوک لە شەوی هەژاریا
هەناسەی شادی هەرئەکێشێ .


٭ : یاساقوڵی : مەبەست ناماقوڵی نرخ نەدان بەیاسای ژیان .
٭ وێنە بە سوپاسەو لە هونەرمەند کاک نەجات چیمانیم وەرگرتووە کە خۆی کێشاویەتی.

___

هەوڵدراوە سیخوری بەسەر موبایلی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقە وە بكرێت

KDC

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی 30قوتابی کوردی دەرچووی دانیشتووی سوید کرد

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد پەیامێک لەسەر دۆستێکی کورد بڵاودەکاتەوە

nusar1