KDC

بەریتانیا: مێرووی بچووک دەبنە هۆی تای کوشندە

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند، ژنێکی بەریتانی لە دوای گەشتکردن بۆ ئاسیای نێوەڕاست، بە هەردوو جۆری نەخۆشی تای خوێنبەربوون و تای کۆنگۆ تووشبووە.

ئەو تایە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، کە بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن مەیمون و ئاژەڵانەوە دەگوازرێنەوەم بە گوێرەی دەیلی مەیڵ، ئەمە تەنیا سێیەم حاڵەتە کە لە ساڵی 2012ەوە لە بەریتانیا چاودێری دەکرێت.

سوزان هۆپکینس، گەورە ڕاوێژکاری پزیشکی بەریتانیا، دەڵێ، کە ڤایرۆسەکە بە ئاسانی لەنێو خەڵکدا بڵاو نابێتەوە، بۆیە مەترسییەکان بۆ ڕای گشتی زۆر کەمە.

بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی لەسەدا 30ی نەخۆشەکان بەهۆی ئەو تایەوە دەمرن، کە هەمیشە لە هەفتەی دووەمی هەوکردندا تووشیان دەبێت.

نیشانەکان لەناکاو دەردەکەون و بریتین لە تا، ئازاری ماسولکەکان، گێژبوون، جۆش و خرۆش، سەرلێشێواوی، خوێنبەربوون لە چاو و پێست

___

دوو کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

KDC

ئەڵمانیا: بەرپرسی ئۆفیسی ژنان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد

Harmn

سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر ماڵی کازمی دەکات

KDC