KDC

ڕۆناڵدۆ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بەرانبەر لیڤەرپوڵ لە پریمەرلیگ یاریدەکات.

لە یارییەکی دواخراوی خولی 30ی خولی پریمەرلیگ، مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی لیڤەرپوڵ و دەکات، هۆکاری بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە دەنگدانەوەی ڕاگەیاندنی دۆن بۆ مردنی منداڵەکەی بوو. مانچستەر یونایتد، لە هەژماری فەرمی تویتەر نووسیویەتی: “ئازارت ئازاری ئێمەیە، ئێمە لەمکاتەدا خۆشەویستی و هێز بۆ تۆ و بنەماڵەکەت دەنێرین”.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕۆناڵدۆ لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: “بە خەمێکی زۆرەوە مردنی منداڵەکەمان ڕادەگەیەنین، ئەمە گەورەترین ئازارە، کە هەر دایک و باوکێک هەستی پێ بکات، تەنیا لەدایکبوونی منداڵەکەمان هێزمان دەداتێ، کە ئەم ساتە بە چەند هیوا و بەختەوەرییەک بژین و، پێمان خۆشە سوپاسی پزیشک و پەرستاران بکەین بۆ هەموو ئەو چاودێری و پشتیوانیانەی کە بۆمانیان دابین کردبوون”.

خۆشەویستەکەی ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا، دووگیان بوو بە دووانەیەک، بەڵام یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

___

بەوێنە ..ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنگرەی نەتەوەو دەوڵەتەکان CNSدەکەن

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا بەبۆنەی سەرکەوتنیان خەڵاتی یانەیەکی ناوەندەکەیان دەکەن

KDC

فەڕەنسا ڕێ بە چالاکوانان نادات ،خواردن و خواردنەوە بە کۆچبەران بدەن

Harmn