KDC

کۆڵبەرێک بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ، کە دوێنێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو، ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، کە دوێنێ سێ شەممە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.

ئارەش نووری، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و، بە هەلیکۆپتەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازرایەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەرمایەی کوردستانە

Harmn

ڕێکخراوێک هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

Harmn

رووسیا: ئێمە ئەفغانستان باش دەناسین، ناتوانن بەپێی یاساکانی رۆژئاوا بژین

KDC