KDC

کۆڵبەرێک بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ، کە دوێنێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو، ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، کە دوێنێ سێ شەممە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەستدا.

ئارەش نووری، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و، بە هەلیکۆپتەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازرایەوە.

___

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

Harmn

کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی بارزانیی نەمرەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

Harmn

شێوەکاری کورد بەهادیین لە زەوی یەوە بۆ ئاسمان

KDC