KDC

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوید، ڕەتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەڵێنی دابێ یارمەتی ئاوەدانکردنەوەی شاری میکولایێڤی ئۆکرانی بدات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاندبوو، کە سوید بەرپرسیارێتی ئاوەدانکردنەوەی شاری میکولایێڤی گرتۆتە ئەستۆی خۆی، لە بەرانبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی سوید رەتی کردەوە، کە وڵاتەکەی وەها بەڵێنێکی بە ئۆکرانیا دابێت.

بەشی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی سوید، دووپاتیکردەوه، که له ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێکی لەو جۆرەنییه.

هەرچۆنێک بێت وەزارەتەکە تێبینی ئەوەی کرد کە ئێستا سوید لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدایە لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر ئاوەدانکردنەوە، وتیشی: “سوید دەیەوێت بەردەوام بێت لە پشتگیری چڕوپڕ بۆ ئەو وڵاتە و، ببێتە کاراکتەری پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەبێ لەو وڵاتە

___

تیپێکی تۆپی پێی ناوەندی فینلەندا گەیشتە خولی کۆتایی

Harmn

سەرۆکی فراکسیۆنی CDU/ CSU لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا: کورد زیاتر بێنە ناو کایە سیاسییەکانی ڕۆژاوا

Karzan

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆڕی دکتۆر موحەمەد عبداللە کاکەسور دەکات

Harmn