KDC

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوید، ڕەتیکردەوە کە وڵاتەکەی بەڵێنی دابێ یارمەتی ئاوەدانکردنەوەی شاری میکولایێڤی ئۆکرانی بدات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، رایگەیاندبوو، کە سوید بەرپرسیارێتی ئاوەدانکردنەوەی شاری میکولایێڤی گرتۆتە ئەستۆی خۆی، لە بەرانبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی سوید رەتی کردەوە، کە وڵاتەکەی وەها بەڵێنێکی بە ئۆکرانیا دابێت.

بەشی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی سوید، دووپاتیکردەوه، که له ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێکی لەو جۆرەنییه.

هەرچۆنێک بێت وەزارەتەکە تێبینی ئەوەی کرد کە ئێستا سوید لە گفتوگۆیەکی چڕوپڕدایە لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر ئاوەدانکردنەوە، وتیشی: “سوید دەیەوێت بەردەوام بێت لە پشتگیری چڕوپڕ بۆ ئەو وڵاتە و، ببێتە کاراکتەری پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەبێ لەو وڵاتە

___

ئەمەریکا تانک و تۆپی دوورهاوێژ بە ئۆکرانیا دەدات

Harmn

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی سوید پارتی کۆبوونەوە

Harmn

بەرهەڵستکاری روسی ئەلکس نافلانی زیندانیکراو خەڵاتی ساخرۆفی پەرلەمانی ئەورپای وەرگرت

KDC