KDC

نزیکەی ١٠٠ وڵات کۆرۆنای جۆری دەلتای لێ بڵاوبووەتەوە

رێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێ، جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا تا ئێستا لە  98 وڵاتی جیهان تۆمارکراوە  و بەخێرايی بڵاودەبێتەوە.

تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی رێکخراوی تەندرووستی جيهانی رايگەياند، کە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤايرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی رابردوو لە هيندستان سەريهەڵدا، بەردەوام لە گەشەکردندايە و شێوەی خۆی دەگۆڕێ، هەربۆيە بەردەوام پێويستی بە هەڵسەنگاندنی تەندرووستی گشتی هەيە.

سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە لەو وڵاتانەی کەمتر ڤاکسينی کۆرۆنايان پێگەيشتووە و، ئەوانەی گرفتی خراپی سيستمی تەندرووستيان هەيە، بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسەکە زياترە، بەڵام تا ئێستا هيچ وڵاتێک بەدوور نييە لەو مەترسييە.

تێدرۆس ئادهانۆم ئاماژەی بەوەشکردووە. ئەو جۆرەی کۆرۆنا یەکەمجار لە هیندستان تۆمار کرا، خێراتر بڵاودەبێتەوە و بەردەوامیشە لە تەشەنەسەندن.

___

کۆریایی باکور :-دیالۆگی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردەوە داوای ئاشتی لەگەڵ باشور دەکات

KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ پرسە و سەرخۆشییان گەیاندە پۆلیسی ئەڵمانیا

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا پشتیوانی لەداخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردمان لە سوریا دەکەن

nusar1