KDC

کۆبووبەوەی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی لە دوو کاتی جیادا ئەنجام دران

لە دوو رۆژی رابردوو و لە میانەی دوو کۆبوونەوەی جیاوازی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی، کە بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و جێگری سەرۆک و سەرپەرشتیاری ئەمەریکا و کەنەدا لە کۆمیتەی بەڕێوەبەر بەشداریان ھەبوو، چەند راسپاردە و بەرنامەیەکی کار باس کران.

کۆبوونەوەکان تایبەت بوون بە بەرپرسی ناوەندەکانی وڵاتانی ئەوروپا،کە تێیدا چەندین زانیاری و ڕاسپاردە و بەرنامەی کار و پلانەکانی ئایندەی کۆنفدراسیۆن و ناوەندەکان ڕوونکرانەوە، کە بەشێک لەو کار و چالاکیانەی رابردوودا ئەنجامدرابوون، باسیان لێوەکرا، دواتر لەڕووی ڕاگەیاندن و ڕێکخستنەوە، بەرنامەی کارەکانی داھاتوو ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر دران.

جێی باسە، بەرپرسی ناوەندەکان، بە کورتی باسیان لە کار و چالاکیەکانی خۆیان کرد و، چەند پێشنیار و پرسیار ھەبوون بەھەند وەرگیران و وەڵام درانەوە .

___

دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی هەدەپە دەکات

KDC

وێڕای شکستهێنانیان حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمەریکا و سعوودییە دەکەن

KDC

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

KDC