KDC

پەرلەمانی سوید متمانەی دایەوە( ستێفان لۆڤێن )

پەرلەمانی سوید متمانەی دایەوە ( ستێفان لۆڤێن ) پەرلەمانی سوید لە ناوەڕاستی مانگی پێشوو بریاریدا متمانە لە ستیڤان لۆڤین سەرۆك وەزیرانی سوید وەربگرێتەوە لە ڕووداوێكی دەگمەن كە یەكەم جارە لەمێژووی ئەو وڵاتە دێتە دی. هەواڵەكانی سوید دووپاتیان كردووەتەوە كە بە زۆرینەی 109 دەنگ  لە كۆی 181 ئەندام لە پەرلەمانی سوید ئەم متمانەیە سەندراوەتەوە. لەو ماوەیەدا سوید بێ حکومەت بوو ، ئەمڕۆ بۆ جارێکی د ی ، ستێفان لۆڤێن هەڵبژێردرایەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن پەرلەمانی سویدەوە . ▪️دەنگەکان: ١١٦ بەڵێ (سەوز) ١٧٣ نەخێر (سوور) دەنگی زەرد (دژایەتی نەکردن): ٦٠ دەنگ. ▪️خاتوو نینا لوندستروێم لە پارتی لیبرال بە دژایەتیی حیزبەکەی کە دەنگی سووری دا بە لوێڤێن، دەنگی “زەرد”ی دا. ئەو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەپێچەوانەی حیزبەکەی ڕازی نییە لەگەڵ پارتی دژەبیانیی “دیموکراتە سویدییەکان” هاوکاری بکات. ▪️ئامینەی کاکەباوە ئەندامی پێشووی پارتی چەپیش هەر دەنگی “زەرد”ی دا بە ستێفان لوێڤێن (وەک حیزبی چەپ). دیارە ئەگەر دەنگی سووریشی دابا، کاریگەریی لە ئەنجامی دەنگدانەکە نەدەبوو.

___

ئۆکرانیا دوو سەربازی ڕووسیایی دەگرێت 

KDC

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

nusar1