KDC

بەریتانیا: یانەیەکی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چاوی لە یەکەمی خولەکەیە

یانەی تۆپی پێی کوردستانی سەر بە ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بۆ وەرزی نوێ دووەم یاری ئەنجامدا و توانی یارییەکە بە ٨-٠ بباتەوە.

موفید جەوهەر راهێنەری تیپەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، ئەمساڵیش ئاستمان زۆر باشە، بە هیوای ئەوەین یەکەمی خولەکە بین و سەرکەوین بۆ پلەی مومتاز، هەروەها دەست خۆشی لە ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەریتانیا کرد بۆ هەموو هەوڵ و ماندوبوونیان بەرانبەر پشتگیری کردن لە وەرزشوانە کوردەکان.

موفید ئەوەشی خستەڕوو، یانەی کوردستان یەکێکە لە بە هێزترین تیپە کوردیەکانی وڵاتی بەریتانیا، کە چەندەها یاریزانی ئاست بەرزی یانە گەورەکانی کوردستانی لە خۆگرتووە، یانەی کوردستان ماوەی ٣ ساڵە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی بەریتانیاوە رێگەی پێدراوە، هاوکات لەو ٣ ساڵەشدا لە پلە دوو دەستیان بە یاری کردووە و توانیویان بۆ پلە یەک سەرکەون، وە دواتریش بۆ a division .

___

بەریتانیا: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەی وەرزشی بۆ منداڵان و گەنجان دەکاتەوە

Harmn

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی حزبی دیموکرات دەکات 

KDC