KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و چالاکوانی کورد کۆبووە

دوێنێ یەک شەممە لە شاری لۆزان شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی سویسرا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ چەندین ڕێکخراو ،کەسایەتی و چالاکوانانی کورد لە کانتۆنە جیاوازەکانی سویسرا کرد

شاندی ناوەندی سویسرا پێکهاتبوون ،لە سەیران کاکەوڵا سەرۆکی ناوەند ،سۆران حەسەن ،دکتۆر بابان ئەلیاس ،عەممار وئەیدۆگان ئەینال ئەندامانی دەستەی کارگێری کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ چەندین ڕێکخراو کەسایەتی لە سویسرا سازکرد

سەرەتایی کۆبوونەوەکە دوای یەکتر ناسین سەرۆکی ناوەند تیشکی خستە سەر پێویستی ئەم کۆبوونەوانە تا لە نزیکەوە زیاتر گوێ لە بۆچوون و پێشنیارانە بگیرێت ،و بەیەکەوە بتوانیین کوردستانیانە لە ئاستی بەپرسیاریەتی مێژووی خەمخۆری گەلەکەمان بین

دوای وەرگرتنی بیرو بۆچوونەکان و ئاشنا بوون بە چۆنیەتی کارەکان
دواتر بڕیاری هەمەئاهەنگی کارکردن بەیەکەوە پەسەند کرا ، و لە کۆتایی لە پێناو سەرخستنی کارەکان دەستنیشانکردنی ئەرکەکان ، کۆبوونەوەکان لە ڕۆژانی دوای بەردەوامی دەبێت

___

بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیدا

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یابان بەشداری پرسەی سەرۆکی ئیماراتیان کرد

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە رێی کەمپینی (دڵمان لاتانە) هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

KDC