KDC

تاهیر هەورامی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کوردی کرد

تاهیر هەورامی سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئامادەکاری هێنانەوەی تەرمی هەردوو کۆچبەری کوردی ئێزدی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ ٥ی ئەیلولی ۲۰۲۲، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری هێنانەوەی تەرمی هەردوو کۆچبەری کوردی ئێزدی حەیدەر بیبۆ قاسم و، زێدان خەڵەف خەلیل، کە لە وڵاتی یۆنان بەدوو هۆکاری جیاواز و لە دوو شوێنی جیاواز گیانیان لەدەستدابوو، بۆ فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن ناوەندی رەوەندی کورستانی ونوسینگەی پەیوەندیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوولاتی یۆنان ، لەسەر ئەرکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بریارە سبەی بگەڕێندرێنەوە.

جێی باسە، کۆبوونەوەی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو دوو گەنجە کوردە، بە ئامادەبوونی نووسینگەی نوێنەرایەتی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان و، بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

___

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

nusar1

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

KDC

رووسیا موشەکێکی نوێ تاقی دەکاتەوە

KDC