KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لیژنەی ناوچەی سوید پارتی کۆبوونەوە

لیژنەی ناوچەی سوید پشتگیری خۆیان بۆ کارو چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نێوان کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و لیژنەی ناوچەی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان، ناوچەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە پشتگیری کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەند بکەن.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، کۆڤان ئامێدی و سەلام کوردە ئەندامانی کۆمیتە، لەگەڵ لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوید بەڕێوەچوو، کە تێیدا، باسی کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا.

جێی باسە، لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان سوید، رایانگەیاند، کە ئامادەن بۆ هەر کاروچالاکییەکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پشتیوانیان بکەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC

کازمی لەهەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو ئەمەریکا سەرکۆنەی دەکات ئامادەیە یارمەتی لێکۆڵینەوەکان بکات

KDC

سەرۆکی میانمار سزادرا

KDC
KDC

FREE
VIEW