KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی ڕۆژی کۆمەڵە دەکات

ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی بیست و شەشی ڕێبەندان ساڵیادی ڕۆژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمەڵە) دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 12.02.2023لەشاری کۆڵنی ئەڵمانیا و بەبانگهێشتێکی فەرمی ،بابەشێخ ناسری ئەندامی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی 26ڕێبەندان ،ساڵیادی ڕۆژی (کۆمەڵە) ی کرد

لەو ڕێوڕەسمەدا کە نوێنەری لایەنەکان و کوردستانیان ئامادەبوون ،نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەشکرد ،پیرۆزبایی ساڵیادی ڕۆژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد .و هیوای خواست کە پێکەوەکارکردنی نێو ڕەوەندی کوردستانیان سەرکەوت و بەهێزتربێت .

س،ح

___

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستانی باشوور ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج چالاکییەکیان ئەنجامدا 

KDC

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC

گروپێکی ڕوسی تۆری ئەلکترۆنی کۆمپانیای کۆکاکۆلا هاک دەکەن

Harmn