KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری راینە دامەزرا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە لە ئەڵمانیا دامەزرا و دەستەی کارگێڕییەکەیشی لە کوردانی پارچەکانی کوردستان دیاریکران، بە دامەزراندنی ئەو ناوەندە، 5 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا دامەزراون.

رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 26.02.2023 بە ئامادەبوونی کوردستانیانی شاری راینەی وڵاتی ئەڵمانیا و، بە بەشداری کوردانی پارچەکانی کوردستان، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە دامەزرا.

دوای ناوەندەکانی دوسلدۆرف و نۆرنبێرگ و هانۆڤەر و بەرلین، ئیستاش دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە، تێکڕا بوونە پێنج ناوەند، کار و هەوڵەکان بەردەوامە بۆ فراوانترکردنی ناوەندەکان لە ئەڵمانیا.

جێی باسە، هەریەکە لە ئیبراھیم عوسمان، ئاری شێخ سەعید، عەبدولوەھاب حەسەن، ئەحمەد مەلا، شکری ئاموکا، شێخ موس کورو، جوان حەمید، وەک دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-راینە دیاریکران.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک لەسەر بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوا بڵاودەکاتەوە

Harmn

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

Harmn

سوید: هاوین زووتر لە وادەی خۆی بۆ شارەکانی ئۆربرۆ و ئۆپسالا هاتووە

Harmn