KDC

واشنتن: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ساڵیادی قوربانییانی هەڵەبجەی کرد

 

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە ئەمریکا، بەشداریی رێوڕەسمی 37مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەی شەهیدی کرد، کە لە لایەن نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لەناو باڵەخانەی كۆنگرێسی واشنتۆن ڕێورەسمێكی ساز کردبوو.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداریی ڕێوڕەسمی کۆمەڵکوژیی خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدی کرد، کە لە لایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەناو کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنۆن سازی کردبوو، تێیدا ڕەوەندی كوردستانی و نوێنەرانی ڕێكخراوە سیاسیی و مەدەنییەكان بەشداری بوون.

لە نێوەندی بەرنامەكەدا لەگەڵ پێشكەشكردنی وتار و گێڕانەوەی بیرەوەریی گەواهییدەرەکان، هاوكات بەڵگە فیلمێك سەبارەت بە جینۆسایدی هەڵەبجە پیشان درا.

هەروەها لە كۆڕیادەكەدا، مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆن، لەگەڵ هەر یەك لە ئەبی حەمادە ئەندامی کۆنگرێس، ئارەن نیوتەنن بەڕێوەبەریی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە، سەبارەت بە هەلومەرجی ناوچەكە بە گشتی و دۆزی كوردستان بە تایبەتیی ئاڵوگۆڕی بیروڕای كردو لەسەر كاری هاوبەش لە داهاتوودا چەند پێشنیارێكی خستە ڕوو.

___

شاندێ کۆنفەدەراسیۆنا ڕەڤەندا کوردستانی بەشداری د کۆنفەرانسێ کوردێن ڕۆژهەلاتی کوردستانێدا کرد.

Harmn

 زیاتر لە 16 هەزار پەنابەر لە بەریتانیا لە یەکگرتنەوەی خێزان بێبەش کراون

Karzan

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC