KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

لە چل و سێیەم ساڵیادی جینۆسایدی و ڕاگواستن و دەربەدەرکردنی کوردانی فەیلی لەلایەن حکومەتی پێشوی عێراق کەژمارەیەکی زۆر لە کوردانی فەیلی بوونەقوربانی دەستی ڕەگەزپەرستی و ناحەزانی کوردو کوردستان ،کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکاتەوە
قوربانیانی گەلی کوردستان بەدەست دوژمن و ناحەزانی تەنیا تەنیا لەبەر کورد بوون بووە ،چونکە کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیان تەواوی نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی کوردستان بووە ،بەڵام داگیرکەران و دوژمنان ویستویانە تۆی دوبەرەکی و دوژمنایەتی بچێنن ،لەوڕێگاییەوە درێژە بە تاوان و دژیەتییەکردنی گەلی کوردستان بدەن
بۆیە لە ساڵیادی ئەم تاوانەدا ،کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەری ڕێز و نوازش بۆ شەهیدانی کوردانی فەیلی دادەنوێینن ،سڵاو و شکۆمەندی بۆ کەسو کاریان ،قوربانیدانی کوردانی فەیلی مایەی ڕێزو ستایشە بەڕێز و شکۆمەندییەوە یادیان دەکەینەوە

بژی پێکەوەژیان و برایەتی تەواوی نەتەوە وئاین و ئاینزاکانی کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
04.042023

___

بەریتانیا: ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی لە دوو پاڵەوانی کورد دەکەن

nusar1

خانمە کوردێکی دەستگیرکراو مانی لە خواردن گرتووە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی کەناڵی ئاسمانی کوردستان24 دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW