KDC

ناوەندی برۆکسل بەشداری رێوڕەسمێکی تایبەتیان کرد

‎بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل، شاندێکی ناوەند بەشداریی رێوڕەسمی یادی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر قاسملوویان کرد و وتارێکیان لەسەر رۆڵ و ژیانی شەهید خوێندەوە.

‎
بە سەرپەرشتی مستەفا شاکر، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان – برۆکسل، ئەندامانی ناوەندەکە، کە پێکهاتبوون لە فەرشاد گردەکانە و ئاریان پەکەر، بەشداریی رێوڕەسمی ٣٦ ساڵەی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسلموویان کرد، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوە چوو.

‎لە چوارچێوەی ڕێزلێنانەکەدا، تاجەگوڵێکیان لەسەر مەزاری دکتۆر قاسملوو دانا و کورتە وتارێکیشیان بە ناوی ناوەندەکەوە، وەک ڕێزێک بۆ یادی دکتۆر قاسملوو و تێکۆشانی تەواوی ژیانی بۆ ئاشتی و دادپەروەری پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

‎

___

لە هەڵبژاردنی فەڕەنسا ماکرۆن پێش ڕکابەرەکانی کەوت

Harmn

یاریەکانی ئەمڕۆ

Harmn

تەرمی هاوڕێکەی لە دارستانێکی باکووری سوید فڕێدا و پەیامێکی سەرەخۆشی بە جێهێشت

KDC