KDC

کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بەشداری لوتکەی مەراکش دەکەن

شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بەشداری لوتکەی مەراکش بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەکەن، کە لە ژێر دروشمی “لەگەڵ باوەڕەکانت بژی” بەڕێوەدەچێت.

شاندێكی باڵای كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، کە پێهكاتوون لە مستەر كورد و، یوسرا سلێمان، بەشداری لوتکەی مەراکش دەکەن، هاوکات دوایین گۆڕانكارییەكانی كوردستان و ناوچەكە بە ئاگاداری بەشدارانی ئەو لوتكەیە دەگەیەنن.

شاندی كۆنفدراسیۆن هەوڵ دەدەن لەو لوتکەیەدا، کە لە مەراکشی پایتەختی وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچیت، پێشلێكارییەكانی مافی مرۆڤ لە قاو بدەن و، پشتیوانی پتر بۆ دۆزی كوردستان دەستەبەر بكەن.

جێی باسە، لوتكەی مەراكش بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ژێر دروشمی “لەگەڵ باوەڕەكانت بژی”، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداری نوێنەرانی نزیك بە ٢٠ وڵات بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا بابەتەكانی مافی مرۆڤ و ئازادی ئایین بە وردی تاوتوێ دەكرێن.

___

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە سێدارە دەدرێت

KDC

بۆ سەردانی شوێنە ئایینییەکانی کەربەلا رۆشتن و بوونە قوربانی

KDC

بەهۆی شەڕی بە کۆمەڵەوە چەند کەسێک لە سوید بریندار دەبن

KDC
KDC

FREE
VIEW