KDC

شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بە یاوەری ناوەندی ئەلبەرتا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەلبەرتا سەردانی پەرلەمانتارێکی کەنەدی دۆستی کوردیان کرد و بڕیاریاندا بە یاوەری بەرپرسی ناوەند سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

رۆژی ۲ی ٨ی ۲۰۲۳ شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەلبەرتا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد بناڤی بەرپرسی ناوەند، سەردانی ئۆفیسی (تۆم کمیک) پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانی کەنەدایان کرد و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد، کە تێیدا بڕیاردرا شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا بە یاوەری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەلبەرتا سەردانی باشووری کوردستان بکەن.

لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، باس لە بارودۆخی کوردستان بە گشتیی و رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا بە تایبەتی کرا، هەروەها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کەنەدا بۆ ساڵی 2024 و ڕۆڵی رەوەندی کوردستانی لە پاڵپشتی پارتی پارێزگارانی کەنەدا و بەتایبەتی تۆم کمیک و دۆستانی دیکەی کورد گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەو دیدارەدا عەلی، مستەفا و ئاکۆ لە رەوەندی کوردستانی ئەلبەرتا،یاوەری ئەحمەد بناڤیان دەکرد.

جێی باسە، تۆم و شاندەکەی، چەندین ساڵە لە پەرلەمانی کەنەدا کاری باشیان بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان کردووە و دوستی دێرینی کوردن.

___

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

تاهیر هەورامی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کوردی کرد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن لەلایەن مامۆستا موشیر بانگهێشت کران

KDC
KDC

FREE
VIEW