KDC

یەختێکی کۆچبەران لەدەریای ئیجە نقوم بوو

یەختێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، لەدەریای ئیجە نقوم بوو، نوێنەری یەکێتیش لە یۆنان دەڵێت، تا ئێستا نۆ کەسیان بێ سەروشوێنن.

ڕەوا بابان، نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە یۆنان (هەینی 23ی تەموزی 2021) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، بەڵام لە نزیک دورگەی “کریتی” سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکە ژێر ئاو کەوت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسیشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن، بەڵام تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا.

نوێنەری یەکێتی لە یۆنان ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات.

___

لە سلێمانی تەقە لە کوردێکی باکووری کوردستان دەکرێت

KDC

زیلینسکی باس لە کارەسات و ڕەفتاری مەترسیداری سوپای ڕوسیا دەکات

Harmn

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

Harmn