KDC

سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنای کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ١١ی ٢٠٢٣ شفا بارزانی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی هاوڕێی سەردانی پەرلەمانی نەمسا و سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ڤییەنایان کرد.

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی هاوڕێی لە پەرلەمانی نەمسا لە لایەن پەرلەمانتار (پئترا بایەر) کە لە هەمانکاتدا وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی سوسیال دیموکراتی دەسەڵاتداری نەمساشە. پێشوازی لێکرا و لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە گرنگی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنێکی بەهێز بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا کرا.

پاشان سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی کورتەیەکی لە بەرنامە و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی باس کرد، و وتی:« ئامانجمان یەکخستنی کوردانی دیاسپۆرا و گرنگیدانە بە زیندوو هێشتنەوەی زمان و کلتوری کوردستانی، و لە هەمان کاتیشدا هانی کوردستانیان دەدەین دووربن لە بیری توندتیژ و ئاینی و گروپە تیرۆرستییەکان. پشتگیری لاوان و گەنجانمان دەکەین بۆ ئەوەی لە کایە ئەکادیمی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیاسپۆرا بچنە پێشەوە و جێی خۆیان بکەنەوە.»

هەر هەمان ڕۆژ سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی هاوڕێی سەردانی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ڤییەنایان کرد، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ (نینا ئەبراهام) ئەندام پەرلەمانی ڤییەناو ئەندامی شارەوانی و (چەپەر حاجۆ) باس لە کاروچالاکییەکان ڕەوەندی کوردستانی و ئامانجەکانی کرا.
ئەوەی شایانی باسە لە شارەوانی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ کردنەوەی دەرگاکانی باڵاخانەی شارەوانییەکەیان بۆ کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئەوەی چالاکییەکانی تێدا ئەنجامبدات.

___

قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق راگەیەنرا

KDC

ژمارەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لەساڵی 2021,زیاتر لە 25ملیۆن دەبێت

nusar1

بەریتانیا لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوو دەست بەدیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW