KDC

نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤێنا بەشدارییان لە یادی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ ڕێبەری حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانییان کرد.
شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڤێنا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حزبی دیموکراتی کوردستان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ کرد، کە لە لایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە ڤێنای پایتەختی نەمسا تیرۆرکرا.

جێی باسە، لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و کەسایەتی نەمسایی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و باسییان لە خەبات و تێکۆشانی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ کرد و داوایان کرد، کە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن، ئەوەش دەبێتە نیشانەی سەروەری یاسا و ڕێگریشە چیتر تاوانباران تاوانی وا دووبارە نەکەنەوە.

___

فیدراسیۆنی سویسرا هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بەرز ڕاگرت

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

Harmn

کوردێکی نەغەدە سزا دەدرێت

KDC