KDC

بەلجیکا: ڕەوەندی کوردستانی سکاڵای یاسایی لەسەر ڕەگەزپەرستێکی تورک تۆماردەکەن

 

فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سکاڵای یاسایییان دژ بە ڕەگەزپەرستێکی تورکی دانیشتووی بەلجیکا تۆمارکرد.

جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند، سکاڵای یاسایییان دژ بە ڕەگەزپەرستێکی تورکی دانیشتووی بەلجیکا تۆما کردووە.

ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ئەو ڕەگەزپەرستە تورکە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە داوای کۆمەڵکوژی گەلی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و داوای لە هێزە ئیسلامییە تیرۆریستەکان کردووە، کە کوردەکان لە حەلەب سەر ببڕن.

جیهانگیر ئەوەشی خستە ڕوو، کە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکەن تا هیچ ڕەگەزپەرستێک بوێری ئەوەی نەبێت دژ بە گەلی کورد لێدوانی لەو شێوەیە بدات.

 

___

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا

Harmn

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕۆژی ئاڵا سازدا

Harmn

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە دەرهێنەری سینەمایی نەسرین عابدین دەکات

Harmn