KDC

بەلجیکا: ڕەوەندی کوردستانی سکاڵای یاسایی لەسەر ڕەگەزپەرستێکی تورک تۆماردەکەن

 

فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سکاڵای یاسایییان دژ بە ڕەگەزپەرستێکی تورکی دانیشتووی بەلجیکا تۆمارکرد.

جیهانگیر عالی دۆڵەمەڕی سەرۆکی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند، سکاڵای یاسایییان دژ بە ڕەگەزپەرستێکی تورکی دانیشتووی بەلجیکا تۆما کردووە.

ناوبراو هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ئەو ڕەگەزپەرستە تورکە لە کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە داوای کۆمەڵکوژی گەلی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە و داوای لە هێزە ئیسلامییە تیرۆریستەکان کردووە، کە کوردەکان لە حەلەب سەر ببڕن.

جیهانگیر ئەوەشی خستە ڕوو، کە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە دەکەن تا هیچ ڕەگەزپەرستێک بوێری ئەوەی نەبێت دژ بە گەلی کورد لێدوانی لەو شێوەیە بدات.

 

___

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC

كۆلن پاوڵ کۆجی دوایی کرد

KDC

یونیسێف زانیاری لەسەر منداڵانی ئۆکرانی ئاشکرا دەکات

Harmn