KDC

کۆنفیدراسیۆن بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا پەیامێک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکەن

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، هاوکات داواش لە کوردانی تاراوگە دەکەن، کە بە بەرز ڕاگرتنی ئەو بۆنە نەوەکانیان پیرۆزی ئاڵای کوردستان لە یاد نەکەن.

دەقی پەیامەکە:
به‌رز و پیرۆز بێت ئاڵای كوردستان
به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردستانی تاراوگه‌ و كوردستانییانی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین. له‌ سۆنگه‌ی خۆشه‌ویستی و ئینتمای به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییمان، داوا له‌ سه‌رجه‌م ره‌وه‌ندنشینانی تاراوگه‌ ده‌كه‌ین ڕۆژی ئاڵا پیرۆز بكه‌ن، چونكه‌ سیمبولی کوردستان و شەهیدانە با نەوەکانمان پیرۆزی ئاڵای کوردستان لەبیر نەکەن به‌ به‌رز راگرتنی ئاڵاكه‌مان كوردستانێكی به‌هێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو دێته‌ ئاراوه‌.
هه‌ر شه‌كاوه‌ بێ ئاڵای كوردستان

ئسماعیل کامل
سەرۆکی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی

17ی12ی2024

___

تورکیا بەردەوام چەکدارەبەکرێگیراوەکانی لە سوریاوە بۆ لیبیا دەگوازێتەوە

KDC

ئەمەریکا سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەی لە سووریا کوشت

KDC

نەرویج: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکەن

Harmn