KDC

رێژەی بێکاری لە سنە دووبەرانبەری کۆی گشتی ئێرانە

لە نێوان ١٠ پارێزگای ئێران کە زۆرترین رێژەیبێکارییان هەیە، ٦ پارێزگای سنووری پێشەنگن و، لەوناوەشدا پارێزگای سنە پلەی یەکەمی تۆمار کردووە و،ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێژەی بێکاری٢٠ لە سەدایە و، خرابترین بارودۆخی بێکاری لە کۆیگشتی ئێراندا هەیە.

بەپێی ئامارێکی نوێی دامەزراوە ئابوورییەکانی رژێمیکۆماری ئیسلامی، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووداپارێزگای سنە لە بواری رێژەی بێکاریدا، هەمووکاتلەنێو لیستی ٥ پارێزگای یەکەمی ئێراندا بووە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی پارێزگاکە ساڵانە باس لەپەردەلادان لە دەیان گەڵاڵەی ئابووری و چاکسازی سنەدەکەن.

بەڵێنە پووچەڵەکانی بەرپرسانی پارێزگا لە لایەک ودرۆکانی بەرپرسانی رژێمیش لە لایەکی دیکەوە،کارێکیان کردووە، کە خەڵک بەم وادە و بەڵێنانە بێ ‌هیواببن و بۆ دابینکردنی پێداویستی رۆژانەی ژیانی خۆیان،روو لە کاری پڕ مەترسیدار وەکوو کۆڵبەری بکەن.

شایانی باسە ناوچە کوردستانییەکان، سەرچاوەی کانزاو ئاو و خاکی بەپیت و زۆر سەرچاوەی سرووشتیدیکەن، کە بە سەرمایەگوزاری لەم بەشانەدا، دەکرێ نەکتەنیا کێشەی بێکاری لاوانی کورد چارەسەر بکرێت،بەڵکو دەکرێ دەرفەتی کار بۆ سەدان هەزار کەسی دیکەلە ئێرانیش دابین بکرێت

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی کلدان سریا ئاشووری پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

KDC

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW