KDC

شفا بارزانی لەگەڵ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی نەمسا کۆبووەوە

سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی وڵاتی نەمسای کرد و لەگەڵ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە ، داوایکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگ بە بەربژێرە کوردەکان بدەن.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ٤ی ٢٠٢٥، ڕێزدار شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی وڵاتی نەمسای کرد و لەگەڵ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە و بە ئامادەبوونی  چەپەر حاجۆ بەربژێرلەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی نەمسا بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە، داوایلێکردن، کە دەنگ بە بەربژێرە کوردەکان بدەن.


لە سەردانەکەیدا  شفا بارزانی، کۆبوونەوەیەکی بە مەبەستی دەستخۆشی و ڕێزگرتن لە کار و ئەرکەکانیان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، کە وەک یەکێک لە باشترین و چالاکترین فیدراسیۆنەکان هەژمار دەکرێت، لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا ئەنجامدا.

کۆبوونەوە بە خولەکێک وەستان و ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان و سەروەرییان بارزانی نەمر دەستی بە کارەکانی کرد.
کادار جەهانگیر بەرپرسی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، وتاری بەخێرهاتنی پێشکەش کرد و ڕێگەی دا، کە ناوەندەکانی ڤییەننا و لینز و سالسبۆرگ ڕاپۆرتی چاڵاکییەکانیان بخەنە ڕوو.

دواتر  شفا بارزانی، وێڕای دەستخۆشی لە فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا، داوایکرد پەلە بکەن لە دابینکردنی شوێنێکی گونجاو وەک بارەگا بۆ فیدراسیۆن لە ڤییەننا، هەروەها داوایلێکردن، کە کار بکەن لە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی ئەم مانگە کوردستانییان دەنگ بە بەربژێرە کوردەکان بدەن و فیدراسیۆنی ڕاسپارد لەم بارەوە کۆمیتەیەک پێکبێنن و بە جددی کاری لەسەر بکەن.

شایانی باسە،  چەپەر حاجۆ بەربژێر لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی نەمسا، ئامادەی دانیشتنەکە بوو ، داوای پشتگیریی کرد و بەڵێنی دا، ئەگەر سەرکەوێت دەنگی کوردستانییان  لە پەرلەمانی نەمسابێت.

___

شفا بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی جیهانی کرد

nusar1

چی دەزانیت لە بارەی نیشانەکانی کۆڤیدی درێژخایەن ؟

KDC

ب ده‌هان گوندێن كرماشانێ بێ ئاڤا ڤه‌خوارنێ مانه

KDC
KDC

FREE
VIEW