KDC

تەرمی هەرزەکارێکی کورد لە باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە و گومان دەکرێ کوژرابێت 

خێزانێکی کورد دوای دیارنەمانی کوڕێکیان، تەرمەکەیان لە شەنلی ئورفای باکووری کوردستان، دۆزییەوە، کە ئەو شوێنە لەلایەن ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانەوە بۆ ڕاهێنانی تەقەکردن بەکاردەهێنرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، موحەرەم سوێری تەمەن 16 ساڵ وون بووە و لە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە جەستەی کوڕەکە، دەرکەوت کە بە ئامێرە تیژەکان کون کراوە و شێوێنراوە، لە کاتێکدا کوڕەکە چاودێری ماڵاتەکانی کردووە.

تەرمەکە لە ناوچەیەکی کراوە دۆزرایەوە، کە لە هەفتەیەکدا دووجار لەلایەن یەکەی پۆلیسی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانەوە بۆ ڕاهێنانی تەقەکردن بەکار دەهێنرێت.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان، لەو ڕۆژەی تەرمی کوڕەکە دۆزرایەوە، گرووپێک ئەفسەر لە ناوچەکە مەشقیان کردووە.

گوندنشینان و خێزانێکەی سوێندیان خواردووە، دوای ئەوەی تەرمی کوڕەکە لابراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش قەباخی فیشەک و بۆمبی گازیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

گوندنشینان بە میزۆپۆتۆمیایان ڕاگەیاندووە، کە شوانێکی دیکەش، سێ مانگ پێش مردنی لە هەمان ناوچە بریندار کراوە.

___

پرۆسەی یەکگرتنەوەی خێزان لە ئەڵمانیا ئاڵۆزتر دەبێت

Karzan

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دکتۆر ڕەفیق سابیر دەکات

Harmn

بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەو پرۆپاگەندەی سیاسی

KDC