نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری کۆڕێکی تایبەتی لەسەر داهاتووی ناتۆ کرد و تێیدا باسی لە تواناکانی پێشمەرگەی کوردستان دژ بە تیرۆر کردەوە.
مستەر کورد، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە واشنت بەشداریی كۆڕێكی کرد، كە لێكۆڵەران و دیپلۆمات و خوێندكارانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و مامۆستایانی زانكۆ تێیدا بەشدار بوون و داهاتووی ناتۆی تێدا تاوتوێ كرا.
جولیان سمیس، نوێنەری پێشووی ئەمریكا لە ناتۆ و ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە و جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، دید و ڕوانگەكانی خۆی دەربارەی ناتۆ و داهاتووی ئەو دامەزراوە چەكدارییە لە سەردەمی ترەمپدا خستە ڕوو.

لە لایەكی دیكەوە، كۆڕگێڕ باسی ڕۆڵی ناتۆی لە پشتیوانی ئۆكراینا دژی ڕوسیا كرد.
جولیان، پێی و ابوو، كە ناتۆ لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتیی ترەمپدا ڕووبەڕووی كێشە و ئاستەنگ دەبێتەوە.
رەحیم رەشیدی، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لە کۆڕەکەدا باسی لە پێویستی و گرنگی بەهێز هێشتنەوەی ناتۆ كرد و لە ناوەرۆكی قسەكانیدا پەرژایە سەر پەیوەندییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و شەڕی تیرۆر و تێكشكاندنی داعش.
مستەر كورد، نوێنەری كۆنفیدراسیۆن، لە پەراوێزی كۆڕەكەشدا لەگەڵ بەشێك لە ئامادەبووان ئاڵوگۆڕی بیرورای دەربارەی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
