KDC

فیدراسیۆنی لاوان ،گەنجانی کوردی تاراوگەی گەیاندە لای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

فیدراسیۆنی لاوانی سەربە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، دەیان گەنجی کوردی سەرجەم پارچەکانی کوردستانی لە بەرنامەیەکی تایبەتیاندا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێشوازیی گەرمی لێکردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی١٠ی٢٠٢٥، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا کرد، کە لە 110 گەنجی کورد و ژمارەیەک گەنجی بیانیی پێکهاتبوون، کە لە لایەن فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و بەسەرپەرشتی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانیی ئەنجامدرا.

هاوکات هەریەک لە بەڕێز ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، و یاد ئەمین بەرپرسی فیدراسیۆنی لاوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە هاوکاربووە بۆ گەیاندنی ئەو گەنجە کوردانە و بیانییانە بەمەبەستی گەیاندنیان بۆ کوردستان

سەرۆکی حوومەت لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانیان، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات کرد لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

هاوکات سەرۆکی حکومەت داواشی لە گەنجانی کورد کرد، کە پارێزگاری لە کولتوور و زمان و ناسنامەی نەتەوەییی خۆیان بکەن و ببنە پردی پەیوەندی لەگەڵ کوردستان، هەروەها داواشی لێکردن، کە نموونەیەکی باش و جوان و سەرکەتووبن لەناو ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین و سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن، کە لە دەرەوە هەن بۆ خۆپێگەیاندن و پێشخستنی تواناکانیان.

مەسرور بارزانی، هەروەها تیشکی خستەسەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکاندا لەپێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

جێی باسە، ئەم هەنگاوەی فیدراسیۆنی لاوان، بۆ ئەوەیە، کە سەرجەم گەنجانی کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان، تێکەڵ بە یەکتر و بینینی هەرێمی کوردستان بن لە باشووری کوردستان و پێشکەوتنەکانی ببینن، ئەوەش وێڕای ئەو هەموو کۆسپ و تەگەرانەی نەیارانی کورد لە بەردەم گەلێکی وەک کوردی بێ وڵاتدا دایدەنێن و پارچەیەکی کوردستانی وەک باشوور، سەرباری ئەو هەموو کۆسپ و دژایەتییەی نەیارانی، بەڵام لە خزمەتگوزاری و پێشکەوتنەکانی بەردەوامە بە گەلەکەی، ئەوەش لە ڕێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە. لای خۆیشیانەوە، سەرجەم گەنجە کوردەکانی پارچە جیاوازەکانی کوردستان بەم گەشتەیان خۆشحاڵ بوون و داوایان کرد، کە ئەوە کۆتا گەشتیان  بۆ نیشتمانی دایک نەبێت.

___

جێگیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

nusar1

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

nusar1

سوید ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی شۆفێری لە هەزاران کەس سەندووەتەوە

nusar1