KDC

کوردستان فاوندەیشن هەڵمەتی نیشتمانیی ئاڵاکەمانی لە سلێمانی دەستپێکرد

دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن، وەک پێشوازییەک بۆ ڕۆژی 1ی ئەیلوول کە ڕۆژی بەرزڕاگرتنی ئاڵایە، هەڵمەتێکی نیشتمانیی بەرفراوانی لە شاری سلێمانی بەرەو تەواوی کوردستان دەستپێکرد.

لەم چالاکییەدا کە بە بەرزکردنەوەی سەدان ئاڵای کوردستان و چەندین سرودی نیشتمانی دەستیپێکرد، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئاڵا هێمای یەکڕیزی و وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان.

هەڵمەتەکەی کوردستان فاوندەیشن بۆ ئاڵای کوردستان، لەنێو باخچەی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا کە بە گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد، پارێزگاری سلێمانی لە گوتەیەکدا تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم نیشانە نەتەوەییە و ڕایگەیاند کە، ئاڵای کوردستان ئەو خاڵە جەوهەرییەیە کە هەمووان لەسەری کۆکن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاڵاکەمان ئاوێتەی قوربانیدان و خوێنی شەهیدان و مێژووی قووڵی گەلەکەمانە و لەگەڵ ڕابردووماندا گرێ دراوە.

هاوکات کوردستان فاوندەیشن لە هەڵمەتەکەدا ئاشکرای کردووە کە لە چوارچێوەی ئەم کەمپەینەدا، بڕیاریان داوە 1200 ئاڵای کوردستان لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی وەک دیاری پێشکەش بکەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی زیاتری گیانی نیشتمانی لەنێو هاووڵاتییاندا.

بەپێی دروشمەکانی کوردستان فاوندەیشن کە لەم هەڵمەتەدا بەرز کرابوونەوە، هەڵکردنی ئاڵا تەنها مەراسیمێکی سادە نییە، بەڵکو نوێکردنەوەی بەڵێنی وەفادارییە بۆ خوێنی شەهیدان و هێمایەکی ڕوونە بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئومێد و ئازادی بۆ گەلی کوردستان.

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی و جەماوەری بایەخێکی زۆر بە هێما نەتەوەییەکان دەدرێت، کە ئاڵا لە سەرووی هەموویانەوەیە، ئەم هەڵمەتەی کوردستان فاوندەیشن لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 1ی ئەیلوول وەک ڕۆژی بەرزڕاگرتنی ئاڵا دیاری کراوە، بەڵام دەستپێکردنی چالاکییەکان لە ئێستاوە، نیشانەی گرنگیی ئەم بۆنەیەیە لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەست هاتوون، سلێمانی وەک یەکەم وێستگەی ئەم هەڵمەتە، پەیامی یەکگرتوویی و هاوچارەنووسیی شارەکانی کوردستانی بۆ جارێکی دیکە دووپات کردەوە.

___

فەرەنسا: فیدراسیۆن سیمینارێکیان ڕێکخست

Harmn

ئەمەریکا هاوڵاتیانی ئاگاداردەکاتەوە گەشت بۆ چوار وڵات نەکەن

KDC

یەکێتی ئەوروپا:-لەسەر سکاڵایەکی پۆلیساریۆ دووڕێکەوتنی لەگەڵ مەغریب هەڵوەشاندەوە

KDC