KDC

کەنەدا: دەستەی نوێی ناوەندی ڤانکۆڤەر دیاریکران

 

لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا و بە ئامانجی کاراکردنەوە و پتەوکردنی کارەکانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەری کەنەدا، دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردنیان هەڵبژارد.

کۆبوونەوەکە لەژێر چاودێریی سەرتیپ کاکەییی سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و بە ئامادەبوونی ئەحمەد بناڤی ئەندامی بۆردی سەرۆکایەتیی فیدراسیۆن بەڕێوە چوو،  هەروەها عیسا مێرگەسۆریی وەک بەرپرسی نوێی ناوەندەکە دەستنیشان کرا.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی ڕەوەندی کورد و تاوتوێکردنی ڕەهەندەکانی کارکردن لە ڤانکۆڤەر ساز کرا.

دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، بەشداربووان بە کۆی دەنگ بڕیاریان لەسەر پێکهێنانی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی دا، ئەوەش بە ئامانجی پێشخستنی چالاکییەکان و خزمەتکردنی زیاتری رەوەندی کوردستانی لەو شارە.

دەستە نوێیەکە لە کۆمەڵێک کەسایەتیی شارەزا لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان پێک دێت، وەک:
١-عیسا مێرگەسۆری، بەرپرسی ناوەند
٢- ڕۆژین چۆلی(ڕۆژهەڵاتی کوردستان): جێگری بەرپرسی ناوەند

٣-شیرین جیهانی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان): هەماهەنگی کار و بەشی ڕێکخستن
٤- بەهنام عەزیزخانی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان): بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە کوردییەکان
٥- بەڕێز بلند زەکی (باشووری کوردستان): بەشی کارگێڕی و دارایی

٦- نیاز عەلی (باشووری کوردستان): بەشی پەیوەندییەکان

٧- جودی خەلیل (ڕۆژئاوای کوردستان): بەشی ڕاگەیاندنی ناوەند

٨-کۆبار مەحموود (ڕۆژئاوای کوردستان): بەشی ڕاگەیاندن
٩-  بێریڤان عیسا (ڕۆژئاوای کوردستان): کاروباری پەروەردە
١٠- شەهناز گوزەل (باکووری کوردستان): بەشی چالاکییەکان
١١- شەفیق جەمیل (باکووری کوردستان): بەشی چالاکییەکان

لە کۆتاییی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەندامان و ئامادەبووان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە وەک یەک تیم و بە گیانێکی بەرپرسیارانە کار بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دەکەن. هاوکات بەڵێنیاندا لە چوارچێوەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیی خەبات بکەن بۆ گەشەپێدانی کار و چالاکییەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر.

___

پاسدارانی ئێران لەم شوێنە مۆبایلی هاووڵاتیانی کورد دەپشکنن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی کولتورییان سازکرد

Harmn