KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا ئاهەنگێکیان بۆ ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سازدا

بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا، ئاهەنگێکیان بۆ کوردانی دانیشتووی لەندەن سازدا و وێڕای پێشکەشکردنی گوتاری ناوەند، شایی و زەماوەندیشیان تێدا ئەنجام دا.

ناوەندی ڕەوەنی کورد لە بەریتانیا، بە بۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگێکیان لە رێستۆرانتی ئیفسی شاری لەندەن سازدا، کە تێیدا چەندین کوردی پارچە جیاجیاکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.

لە میانەی ئاهەنگەکەدا، گوتاری فریاد حەوێزی و خاتوو ئامینە پێشکەشکرا و دواتر، رزگار شێخ عەلی گوتاری فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردی خوێندەوە و باسی لە رۆڵ و گرینگی بایەخی ریفراندۆمی کرد، بەڵێنیشیدا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی ڕەوەندی کورد لە بەریتانیاش بە فەرمیی دەکەنەوە.

لە کۆتایی ئاهەنگەکەشدا، هونەرمەند ژاڵە خان، یەکەم گۆرانییەکی بڵاونەکراوەی خۆی پێشکەشی ئاهەنگەکە کرد و بە شایی و زەماوەندیش کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە کوردستانیان ئاگادار دەکاتەوە 

KDC

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل بەشداری سیمینارێکی تایبەت دەکات

nusar1

لە پەرلەمانی نەرویج سیمینارێک لەسەر پرسی کورد بەڕێوەچوو

nusar1