ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری جنێف، ڕۆژی هەینی ١٣ی ٢ی ٢٠٢٦، گردبونەوەیەکی ئارام و یاسایی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتی ئافرەتانی کوردستان لە سویسرا ئەنجامدا .
لەو چالاکییەدا بەشداربووان، بە تایبەتی ئافرەتان، دەنگی هاوبەشی و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئافرەتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشاندا. چەندین وتار بە زمانی کوردی و فەرەنسی پێشکەش کرا و تیشک خرا سەر ئازار و کێشەکانی گەلی کوردستان، بە تایبەتی ئەو دۆخەی ئافرەتان تێیدا دەژین.
لە ماوەی گردبونەوەکەدا هەروەها نمایشێکی هونەری پێشکەش کرا کە وێنە و پەیامەکانیان دەربڕی هەست و خواستەکانی گەل بوو. بەشداریکردنی ئافرەتان و لاوان وایکرد دەنگی ئازادی زیاتر بەرز بێتەوە و پەیامی یەکگرتوویی بە جیهان بگەیەنرێت.
ئەم چالاکییە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پشتگیری لە ماف و ئازادییەکانی ئافرەتانی کوردستان دادەنرێت، کە بە شێوەیەکی ئارام و مەدەنی ئەنجامدرا
