جێگری سەرۆكی کۆنفیدراسیۆن بە ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دوو ڕێکخراوی پسپۆری یاسایی لە فەرەنسا کۆبوویەوە، کە تێیدا هەردوو رێکخراوەکە ئامادەییی خۆیان دەربڕی، کە لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا کار بکەن.
پاریس ١٧ی٤ی٢٠٢٦ بە سەرپەرشتی شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە ئامادەبوونی عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی یاسادانەرانی فەرەنسی-کوردی لە فەرەنسا و کۆمەڵەی پارێزەرانی کورد لە فەرەنسا ئەنجام دا، کە بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان ئەندامانی دیاسپۆرا و خزمەتی دۆزی کوردی بە شێوەیەکی گشتی.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شوکری بەرواری جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، ئاماژەی بە ئەرک و ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن کرد و گرنگیی ڕۆڵی پسپۆڕانی یاسای ڕوون کردەوە، کە لە ڕێکخستنی چالاکییەکان و هەروەها باشترکردنی وێنەی کۆمەڵگەی کورد لە چوارچێوەی یاساکانی وڵاتانی میواندار.
هەردوو ڕێکخراوەکە حەز و ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا کار و چالاکییەکانی خۆیان بەردەوام بکەن و بەشداری چالاکییەکانی بکەن، بەتایبەتی لە ڕێگەی شارەزاییی یاساییی خۆیان.
ئەم کۆبوونەوەیە، کە بە ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ئەنجام درا، کە بایەخێکی فەرمیی زیاتری بە کۆبوونەوەکە دا. هەروەها، هەماهەنگییەکی هاوبەش ڕاگەیەنرا بۆ پشتگیری لە چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا.
گفتوگۆکان گەیشتن بە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی یاساییی ڕێکخراو، کە دەستپێکی لە فەرەنسا دەبێت بۆ پشتگیری ڕەوەندی و بەشداریکردن لە داهاتووی کوردستان.
ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی یەکەمە بۆ هاوکارییەکی درێژخایەن، کە پشت بە پیشەییبوون و ڕێزگرتن لە یاسا و گفتوگۆ دەبەستێت.
