KDC

لە نووسینگەی ناوەندی برۆکسل سیمینارێکی گرنگ بەڕێوەچوو

 

لە نووسینگەی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل و بە ئامادەبوونی دوو پەرلەمانتاری پارتێکی بەلجیکی و چەند کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و بیانیی سیمینارێک لەسەر رەوشی رۆژاوای کوردستان بەڕێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی٦ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل، هاوکات بە بەشداریی خاتوو ئینە تۆمبەر و
کارل ڤەنلاوە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی N-VA، کە یەکێکە لە گەورەترین پارتە سیاسییەکانی وڵاتەکە و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا سەر بەو پارتەیە، سیمینارێک لەسەر ئەو بڕیارنامەی لەبارەی رۆژاوای کوردستان لە پەرلەمانی فلاندەرن بۆ پشتیوانیی کوردانی رۆژاوا دەرچووبوو، بەڕێوە چوو.

بڕیارنامەکە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی کوردانی رۆژاوا دەکات.

لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرسیار و بابەتی جۆراوجۆر خرایە بەرباس و دوو ئەندام پەرلەمانەکە وەڵامی پرسیارەکان و ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش کرد.

دواتر کتێبێک دەربارەی مێژووی کوردستان لەگەڵ ئاڵای کوردستان، وەک دیاری پێشکەش بە خانمە پەرلەمانتارەکە کرا.

ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی فلاندەرنی بەلجیکا درا لە بەرژەوەندیی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان بوو.

پەرلەمانی فلاندەرنی بەلجیکا لە دوایین دانیشتنیدا ٩٣ پەرلەمانتار لە کۆی ١٠٣ پەرلەمانتاری بەشداربوودا دەنگیان بە بڕیارەکە داوە.

شایانی باسە، سیمینارەکە لەلایەن ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەی ئاشتی و رێکخراوی کوردش دیاسپۆرا بەڕێوە چوو.

___

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

Harmn

تابلۆی ئوتومبێلی ھەرێم و عێراق یەک دەخرێت

KDC

ئەڵمانیا دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی هێزی کاردانەوەی خێرای ئەورووپا دەکات

KDC