KDC

لە نووسینگەی ناوەندی برۆکسل سیمینارێکی گرنگ بەڕێوەچوو

 

لە نووسینگەی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل و بە ئامادەبوونی دوو پەرلەمانتاری پارتێکی بەلجیکی و چەند کەسایەتییەکی سیاسیی کورد و بیانیی سیمینارێک لەسەر رەوشی رۆژاوای کوردستان بەڕێوە چوو.

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی٦ی٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی مستەفا شاکر بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-برۆکسل، هاوکات بە بەشداریی خاتوو ئینە تۆمبەر و
کارل ڤەنلاوە پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی N-VA، کە یەکێکە لە گەورەترین پارتە سیاسییەکانی وڵاتەکە و سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا سەر بەو پارتەیە، سیمینارێک لەسەر ئەو بڕیارنامەی لەبارەی رۆژاوای کوردستان لە پەرلەمانی فلاندەرن بۆ پشتیوانیی کوردانی رۆژاوا دەرچووبوو، بەڕێوە چوو.

بڕیارنامەکە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی کوردانی رۆژاوا دەکات.

لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرسیار و بابەتی جۆراوجۆر خرایە بەرباس و دوو ئەندام پەرلەمانەکە وەڵامی پرسیارەکان و ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش کرد.

دواتر کتێبێک دەربارەی مێژووی کوردستان لەگەڵ ئاڵای کوردستان، وەک دیاری پێشکەش بە خانمە پەرلەمانتارەکە کرا.

ئەو بڕیارەی لە پەرلەمانی فلاندەرنی بەلجیکا درا لە بەرژەوەندیی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان بوو.

پەرلەمانی فلاندەرنی بەلجیکا لە دوایین دانیشتنیدا ٩٣ پەرلەمانتار لە کۆی ١٠٣ پەرلەمانتاری بەشداربوودا دەنگیان بە بڕیارەکە داوە.

شایانی باسە، سیمینارەکە لەلایەن ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەی ئاشتی و رێکخراوی کوردش دیاسپۆرا بەڕێوە چوو.

___

شارەوانی سوید پەنا دەباتە بەر “دەنگی ترسناک” بۆ کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی شەوانەی هەرزەکاران

KDC

کاروچالاکیەکانی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی کوردستانیان لە شاری بازل کرد

KDC