KDC

پرسەنامەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

بەڕێز-ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو

تەواوی کارمەندان و میدیاکارانی تۆڕی میدیایی رووداو

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی دیار و بەرپرسی نووسینگەی بەغدای تۆڕی میدیایی رووداو، کاک (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی و رۆژنامەوانی و لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چوون لە بەغداوە بۆ بەسرا گیانی سپارد.

لەم بۆنە خەمناکەدا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.

کۆچکردوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و رۆژنامەنووسێکی زۆر چالاک، دڵسۆز، پیشەگەر و پڕۆفیشناڵ بوو، کە بەوپەڕی لێوەشاوەیی و بوێرییەوە ببووە دەنگی رەسەن و راستییەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا، لەدەستدانی ئەم رۆژنامەنووسە ماندوونەناسە، زیانێکە بەر کاروانی راگەیاندنی پیشەیی لە کوردستان کەوت.

لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی، سەبووری و ئارامی بە خانەوادە، ئازیزان و سەرجەم هاوپیشەکانی ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
8ی حوزەیرانی 2026

___

ئەمەریکا گەمارۆ دەخاتە سەر تیمێکی ئیتڵاعات

KDC

هۆڵەندا: لەخۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانیان ، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

Harmn

وەرزی بێ باوکی

Harmn