KDC

پرسەنامەی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

بەڕێز-ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو

تەواوی کارمەندان و میدیاکارانی تۆڕی میدیایی رووداو

 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی دیار و بەرپرسی نووسینگەی بەغدای تۆڕی میدیایی رووداو، کاک (هەڵکەوت عەزیز)مان پێگەیشت، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی و رۆژنامەوانی و لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چوون لە بەغداوە بۆ بەسرا گیانی سپارد.

لەم بۆنە خەمناکەدا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات.

کۆچکردوو هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و رۆژنامەنووسێکی زۆر چالاک، دڵسۆز، پیشەگەر و پڕۆفیشناڵ بوو، کە بەوپەڕی لێوەشاوەیی و بوێرییەوە ببووە دەنگی رەسەن و راستییەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا، لەدەستدانی ئەم رۆژنامەنووسە ماندوونەناسە، زیانێکە بەر کاروانی راگەیاندنی پیشەیی لە کوردستان کەوت.

لە یەزدانی مەزن داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی، سەبووری و ئارامی بە خانەوادە، ئازیزان و سەرجەم هاوپیشەکانی ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

 

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
8ی حوزەیرانی 2026

___

سوید: کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان دەکەن

Harmn

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆشبێت پارێزەر عوسمان بەهلەوی دەکات

Karzan

10 کاندیدی کورد لە بەشە جیاوازەکانی کوردستانەوە لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی نیدەرزاکسنی ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

Karzan