KDC

فێستیڤاڵێکی ژنانی کورد لە لەندەن مێژوو و هونەر ئاوێزانی یەکتر دەکەن

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی تەمموزی 2026، فێستیڤاڵی دەنگی ژنان، ئەرشیفی دەنگی کوردی و ئاسۆکانی تر، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سپەیس 21 لە هۆڵی کافێ ئۆتۆ لە شاری لەندەن دەست بە کارەکانی دەکات.

ئەم رووداوە هونەرییە کە لەلایەن هەردی کوردە هونەرمەند و موزیکژەنی کوردەوە وەک هەوڵێکی کاریگەر و قووڵ وەسف کراوە، تیشک دەخاتە سەر دەوڵەمەندترین رەهەندی ناسنامەی کلتووریمان، کە ئەویش دەنگ، گۆرانی و مێژووی زارەکیی ژنانی کوردە لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان.

بۆ ماوەی دوو رۆژ، فێستیڤاڵەکە دەبێتە پردێکی رۆحی و کلتووری لە نێوان یادەوەرییەکانی رابردوو و نەوەی نوێدا. کارنامەی ئەم کۆبوونەوە هونەرییە پێکدێت لە کارکردن لەسەر ئەو تۆمارە مێژووییانەی کە راستەقینەی ژنانی کوردیان پاراستووە، لەگەڵ سازدانی گفتوگۆی کراوە لە نێوان توێژەران، ئەرشیفپارێزان و هونەرمەندان. هاوکات کۆمەڵێک بەڵگەنامە، وێنە و کەرەستەی دەنگیی کەمبینراو نمایش دەکرێن و لە رێگەی چەندین نمایشی نوێخوازانەوە، یادەوەرییە کۆنەکان بە زمانی موزیکی مۆدێرن و هاوچەرخ رۆحیان بەبەردا دەکرێتەوە.

 ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە، تەنها پیشاندانی ئەرشیفێکی کۆن نییە، بەڵکو خوڵقاندنی مێژوویەکی راستەقینەیە کە تێیدا ژنانی کورد خۆیان دەبنە پاڵەوان و گێڕەرەوەی چیرۆک، ئازار و هیواکانیان، لە رێگەی پرۆسەی گوێگرتنی قووڵ و تێکەڵکردنی سەرچاوە ئەرشیفییەکان بە هونەری پێشکەوتوو، فێستیڤاڵەکە کار بۆ ئەوە دەکات دەنگی ژنانی کورد لە ناوەندە کلتوورییە جیهانییەکاندا بە هێز و زیندوویی بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەیەک بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوەی نەوەکانی ئایندە.

___

ماکرۆن: فەڕەنسا هەمیشە ئامادەی داواکانی گەلی عێراقە

KDC

دیداری نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق

Harmn

تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی سێ دەروازەی فڕۆكەخانەی كابووڵی رادەگەیەنێت

KDC