KDC

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە سوبحی میمزامان کرد بەهۆی گیان لەدەستدانی محەممەدی کوڕی و هاوژینی و منداڵێکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی بولگاریا.

شفا بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای شیفای خێرای بۆ کچە بریندارەکەیان خواست کە تاقە ڕزگاربووی ئەو ڕووداوە مەرگبارەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28 تەممووزی 2026، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوبحی میمزامان ئەنجام دا، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی محەممەدی کوڕی و هاوژین و منداڵەکەی، ئەم کۆستە گەورەیە کاتێک ڕوویدا کە ئەو خێزانە کوردە دەیانویست دوای ماوەیەک لە غەریبی، لە وڵاتی ئەڵمانیاوە و بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لە خاکی بولگاریا تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوون.

لەو کارەساتەدا کە دوێنێ 27 تەممووزی 2026 ڕوویدا، محەممەد سوبحی میمزامان و هاوژینەکەی و یەکێک لە منداڵەکانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، لە ئێستاشدا کچێکی دیکەیان بەناوی یەڵما، کە لە هەمان ڕووداودا بە سەختی بریندار بووە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بولگاریا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

شفا بارزانی لە پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە لە نزا و هاوخەمییەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو کچە بریندارەکەیان ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت و لە خوای گەورە داواکارە سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئەم ڕووداوە خەمناکە شەپۆلێکی هاوخەمی لەناو ڕەوەندی کوردستانی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەتایبەت کە خێزانەکە لە گەشتی گەڕانەوەدا بوون بۆ نیشتمان.

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێک لەسەر سەرچاوە و هزری توندڕەوی ساز دەکات

KDC

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

Karzan

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC